وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی سێی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی سێی ڕاگەیاند
وەزارەتی داراییی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی نوێی مووچەی ڕاگەیاند، بەم شێوەیە:

١- ڕۆژانى یەكشەممە و دووشەممە، ڕێکەوتی ٧-٨/٥/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

٢- ڕۆژانى سێشەممە و چوارشەممە، ڕێکەوتی ٩-١٠/٥/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانى شارستانی دابەش دەكرێت.

٣- ڕۆژى پێنجشەممە، ڕێکەوتى ١١/٥/٢٠١٧، مووچەى مانگى ٣ى ساڵى ٢٠١٧ى دیوانى وەزارەتى پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

٤- ڕۆژى یەكشەممە و دووشەممە، ڕێکەوتى ١٤-١٥/٥/٢٠١٧، مووچەى مانگى ٣ى ساڵى ٢٠١٧ى یەكەكانى (٨٠ و٧٠)ى وەزارەتى پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

٥- ڕۆژى سێشەممە، ڕێکەوتى ١٦/٥/٢٠١٧، مووچەى خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەى مانگى ٣ى ساڵى ٢٠١٧ى فەرمانبەرانى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت.

٦- ڕۆژانى چوارشەممە و پێنجشەممە، ڕێکەوتى ١٧-١٨/٥/٢٠١٧، مووچەى مانگى ٣ى ساڵى ٢٠١٧ى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:
- فەرماندەى پێشمەرگەى زێرەڤانى،
- فەرماندەى پۆلیسى بەرگرى و فریاكەوتن،
- ئەنجومەنى ئاسایش.

٧- ڕۆژى یەكشەممە، ڕێکەوتى ٢١/٥/٢٠١٧، مووچەى مانگى ٣ى ساڵى ٢٠١٧ى دەزگاى گشتیى ئاسایش و وەزارەتى دارایی و ئابوورى دابەش دەكرێت.

٨- ڕۆژى دووشەممە، ڕێکەوتى ٢٢/٥/٢٠١٧، مووچەى مانگى ٣ى ساڵى ٢٠١٧ى پەروەردەكانى (دەرەوەى شارەكان) دابەش دەكرێت.

٩-ڕۆژى سێشەممە، ڕێکەوتى ٢٣/٥/٢٠١٧، مووچەى مانگى ٣ى ساڵى ٢٠١٧ى پەروەردەكانى (سەنتەرى شارەكان) دابەش دەكرێت.

١٠- ڕۆژانى چوارشەممە و پێنجشەممە، ڕێکەوتى ٢٤-٢٥/٥/٢٠١٧، مووچەى مانگى ٣ى ساڵى ٢٠١٧ى وەزارەتى ناوخۆ و دەزگاى مین دابەش دەكرێت.

١١- ڕۆژى یەكشەممە، ڕێکەوتى ٢٨/٥/٢٠١٧، مووچەى مانگى ٣ى ساڵى ٢٠١٧ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى تەندروستى دابەش دەكرێت.

١٢- ڕۆژى دووشەممە، ڕێکەوتى ٢٩/٥/٢٠١٧، مووچەى مانگى ٣ى ساڵى ٢٠١٧ى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:

- وەزارەتى كارەبا،
- وەزارەتى گواستنە و گەیاندن،
- وەزارەتى ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن،
- وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئایینى،
- وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى،
- وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان،
- وەزارەتى كشتوكاڵ و سەرچاوەكانى ئاو،
- وەزارەتى پلاندانان،
- وەزارەتى سامانە سروشتییەكان،
- دیوانى چاودێریى دارایی،
- دەستەى مافى مرۆڤ،
- ناوچە كوردستانییەكانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم،
- دەستەى ژینگە،
- دەستەى وەبەرهێنان،
- دەستەى دەستپاكى،
- كۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى كوردستان.

١٣- ڕۆژى سێشەممە، ڕێکەوتى ٣٠/٥/٢٠١٧، مووچەى مانگى ٣ى ساڵى ٢٠١٧ى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:.
- وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار،
- مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەتى كار و كاروبارى كۆمەڵایەتى،
- مووچەى (كەمئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،

١٤- ڕۆژى چوارشەممە، ڕێکەوتى ٣١/٥/٢٠١٧، مووچەى مانگى ٣ى ساڵى ٢٠١٧ى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:
- وەزارەتى داد،
- ئەنجومەنى دادوەرى،
- سەرۆكایەتیى هەرێم،
- سەرۆكایەتیى پەرلەمان،
- سەرۆكایەتیى ئەنجومەنى وەزیران
kdp-
Top