نێچیرڤان بارزانی و سه‌لمان جومه‌یل ڕه‌وشی عیراقیان تاوتوو كرد
له دیدارێكدا (جومه‌یل) خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ستنی كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی عیراق له شاری هه‌ولێر به به‌شداریی نوێنه‌رانی زۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراق و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و UNDP و ڕێكخراوه‌كانی دیكه ده‌ربڕی و له‌مباره‌یه‌شه‌وه سوپاسی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
ئاماده‌ییی خۆیشی بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌مباره‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه له نێوان ئه‌وان و وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی ڕه‌وشی گشتیی عیراقی كرد و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆری له لایه‌ن خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن بۆ به‌ستنی كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی عیراق له هه‌ولێر و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ داوه‌تكردنی ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره كۆنفرانسانه له هه‌رێمی كوردستان نیشان دا.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێت هه‌موو كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكات و ئاشكرای كرد كه ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و بنه‌بڕكردنیان له ناوچه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌بووه و هیوای خواست له بواره‌كانی دیكه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌و بكرێن.
به پێویستیشی زانی بۆ قۆناغی دوای داعش پلانێكی تۆكمه و گشتگیر له هه‌موو بواره‌كاندا هه‌بێت تاكو متمانه بۆ پێكهاته جیاوازه‌كانی عیراق بگه‌ڕێته‌وه.
kdp-
