سلێمانی.. سیمینارێک بۆ ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیس ساز کرا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30/4/2017 سیمینارەکە تایبەت بوو بە بەشی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان، سیمینارەکە لەلایەن رۆژنامەنووس مەم بورھان قانع، سەرۆکی رێکخراوی مەشقەوە پێشکەش کراو رۆشنایی خستەسەر وردەکاریی یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان.
لەم سیمینارە، باس لەئەرکەکانی ھێزەکانی ناوخۆ بەرامبەر مافە یاسایی و پیشەییەکانی رۆژنامەنووسان کرا، ھەروەھا ئاماژە بە کاری ھێزەکانی پۆلیس و رۆژنامەنووسان درا کە پارێزگاریکردنە لە بەرژەوەندی گشتی و مافی ھاووڵاتیان، بۆیە گرنگە لەکاتی کارکردنی ئەم دو چینەدا بەریەکتر نەکەون و مافی یەکتری پێشێل نەکەن.
باسنيوز
