ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ: مالیکی پلانی لە ناوچە کوردییەکانی مووسڵ داناوە
غەزوان داودی، گوتی: "پلانی نووری مالیکی بۆ ئەو ناوچانە ئەوەیە کە هەندێک حزبی بچووک دروست بکات و مۆڵەتیان پێ بدات لە بەغدا و خۆی سەرپەرشتیان بکات هەندێک لە شیخ و عەشایەرەکانی بردووە بۆ لای خۆی و دەیەوێت لەدژی کوردستان بیانجووڵێنێت، بۆیە دەیەوێت دەسەڵاتی سیاسی لەو ناوچانە هەبێت ئێستاش بەدەیان هێزی جۆراوجۆر لە دەروبەری مووسڵ هەیە کە ئەستەمە بەم نزیکانە ئارامی بۆ شارەکە بگەڕێتەوە".
ئەوەشی خستەروو، ئەوەندەی ئاگاداربن چەکدارانی حزبوڵای عێراقیش داخیل مووسڵ بوون کە مەترسیتر دروست دەکەن.
باسنیوز
