پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ دامەزراندنی حزب دەبێ مۆڵەت لە وەزارەتی ناوخۆ وەربگیرێت

 پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ دامەزراندنی حزب دەبێ مۆڵەت لە وەزارەتی ناوخۆ وەربگیرێت


میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەوڵێکدا ئاماژە بەوە دەکەن کە پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدیان- پادێ، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا لە شنگال دامەزرا، بە فەرمی لەلایەن حکوومەت و پەرلەمانی عێراقەوە وەک پارتێکی سیاسی ناسێندرا، نازم هەرکی جێگر سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی و ئەنجومەنی خۆجێی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: "هیچ حزبێک لە سنووری کوردستان بەبێ رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت کاری حزبی بکات، ئەگەر حزبێک دامەزرابێت دەبێ مۆڵەت لە وەزارەتی ناوخۆ وەربگرێت".


ئەو پەرلەمنتارە لە درێژەدا گوتیشی: "هیچ حزبێک لە شنگال دڵ بەوە خۆش نەکات بڵێ مۆڵەتم لە بەغدا وەرگرتووە، چونکە شنگال سنووری کوردستانە و بە خوێن ئازاد کراوە و جگە لە حکوومەتی هەرێم وە وەزارەتی ناوخۆ کەس بۆی نییە مۆڵەتی حزبی بدات".












باسنیوز
Top