جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە: ئەمریکا دژی سەرهەڵدانی ئاڵۆزییە لە شنگال

 جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە: ئەمریکا دژی سەرهەڵدانی ئاڵۆزییە لە شنگال
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە لە کۆبانێ تێپەڕ دەبێت دەڵێت: "لەم یادەدا گرنگە پەیامێک بدرێت بە پەکەکە کە چۆن پێشمەرگە کشایەوە ئەوانیش بکشێنەوە".

سالار محەمەد، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە گوتی: "دوو ساڵ بەسەر کۆتایی ئەرکی پێشمەر لە کۆبانێ تەواو دەبێت و لەو کاتەی کە گەڕانەوە بۆ کوردستان ئەرکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان تەواو ببوو و نەبوونە گرفت بۆ ناوچەکە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی چەند ساڵە پەکەکە دەستی بەسەر بەشێک لە شنگالدا گرتووە و نایەوێت چۆڵی بکات و چەندین جار ئاگادارمان کردەوە و سەودی نەبووە، ئێستاش ئەمریکا لەسەر خەتە و پێیان خۆش نییە و لەگەڵ ئەوە نین کە گرفت لە شنگال و هەرێمی کوردستان دروست ببێت، بۆیە دەبێ پەکەکە لە پەیامی ئەمریکاش تێبگات و نەبێتە گرفت لە شارەکە".
ئەوەشی خستەڕوو، "دەبوو پەکەکە بەبێ داواکاریی ئێمە شنگالیان چۆڵ بکردبایە، چونکە ناکرێت هێزێک هەموو لایەک داوای چۆڵکردنی شارێی لێ بکات و بشمێنێتەوە".












باسنیوز
Top