گەورەترین پیشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە

 گەورەترین پیشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاشكرا كراوە، كە لەلایەن 4 كۆمپانیای كەرتی تایبەتەوە، گەورەترین پێشانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتیاری لە هەولێر دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 30.4.2017 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوەێكی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، كە لە مانگی ئایاری ساڵی 2017دا، گەروەترین پیشانگەی گەشتیاری لەلایەن 4 كۆمپانیای كەرتی تایبەتەوە لە شاری هەولێر دەكرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خۆی سەرپەرشتیی كردنەوەی پیشانگەكە دەكات و ئامانج لە كردنەوەی ئەم جۆرە پیشانگایانە بەمەبەستی پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستانە.

لە پیشانگەكەدا كۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان بەشداری دەكەن، هەروەها بڕیارە 20 وڵات بە چالاكیی گەشتیاریی جۆراوجۆر بەشداری دەكەن، پیشانگەكەش لە ڕۆژانی 4 تا 6ی مانگی ئادار لە هۆڵی پیشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەردەوام دەبێت.














باسنیوز
Top