حكومەتی هەرێم بەبۆنەی رۆژی جیهانیی كرێكاران رۆژێک پشووی فەرمی راگەیاند

حكومەتی هەرێم بەبۆنەی رۆژی جیهانیی كرێكاران رۆژێک پشووی فەرمی راگەیاند
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی كرێكاران رۆژێک پشووی فەرمی راگەیاند.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند "بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان و كارمەند و فەرمانبەرانی حكومەتی رادەگەیێنین، رۆژی دووشەمە 2017/5/1 لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمییە".

گوتەبێژی حكومەت بەبۆنەی جەژنی كرێكارانی جیهان، پیرۆزبایی لە كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكات و هیوای سەركەوتن و بەدەستهێنانی مافە رەواكان بۆ چینی كرێكار لە هەرێمی كوردستان دەخوازێت.







رووداو
Top