وەزارەتی ئەوقاف تەوەرەکانی وتاری هەینی دیاری دەکات

وەزارەتی ئەوقاف تەوەرەکانی وتاری هەینی دیاری دەکات
مامۆستایانی ئایینیی شاری سلێمانی یەکخستنی وتاری ئایینی لە مزگەوتەکانی کوردستان تاوتوێ دەکەن.



رۆژی یەکشەممە 30.4.2017 لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەقافی سلێمانی رایگەیاندووە، مامۆستایانی ئایینیی سلێمانی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی کۆبوونەوە.



کۆبوونەوەکە بە ئامانجی ”شیکردنەوەی زیاتری خاڵ و راسپاردەکانی کۆنفرانسی یەکخستنی گوتاری ئایینی“ بە ئامادەبوونی فەرەیدون غەریب حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی، ئاکۆ حەسەن ساڵح، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی و ئەندامانی بۆردی ئایینی شاری سلێمانی ساز کراوە.



لە کۆبوونەوەکەدا، مامۆستایانی ئایینی تاوتوێی یەکخستنی وتاری ئاینی‌یان کردووە، دوای ئەوەی ئەوقاف بڕیاری دەستنیشانکردنی سێ تەوەری بۆ وتاری رۆژانی هەینی دا، کە مامۆستایانی ئایینی سەرپشکن لە هەڵبژاردنی تەوەرێک.




باسنیوز
Top