بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق و فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی عێراق کرد
ئەمڕۆ شەممە ٢٩/٤/٢٠١٧ لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە عیرفان ئەلحەیالی، وەزیری بەرگریی عێراق و فەریق ڕوکن ئەنوەر حەمەدەمین، فەرماندەی ھێزی ئاسمانی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا کە کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت ئامادەی بوو.
وەزیری بەرگریی عێراق، بارزانی لە دوایین پێشھاتە ئەمنییەکان و بارودۆخی مەیدانیی بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ ئاگادار کردەوە.
ھەروەھا بارودۆخی ناوچە ئازادکراوەکانی مووسڵ و ئایندەی مووسڵ خرایە بەر باس و جەختیش لە بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستان و ئازادکردنی ناوچەکان کرایەوە.
ھەر لە دیدارەکەدا ھەماھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پڕۆسەی ئازادکردنی مووسڵدا بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو ھەماھەنگییە کرایەوە.
bas news-
