بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق و فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی عێراق کرد

بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق و فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی عێراق کرد
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق و فەرماندەی ھێزی ئاسمانی عێراق کرد.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩/٤/٢٠١٧ لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە عیرفان ئەلحەیالی، وەزیری بەرگریی عێراق و فەریق ڕوکن ئەنوەر حەمەدەمین، فەرماندەی ھێزی ئاسمانی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا کە کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت ئامادەی بوو.


وەزیری بەرگریی عێراق، بارزانی لە دوایین پێشھاتە ئەمنییەکان و بارودۆخی مەیدانیی بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ ئاگادار کردەوە.


ھەروەھا بارودۆخی ناوچە ئازادکراوەکانی مووسڵ و ئایندەی مووسڵ خرایە بەر باس و جەختیش لە بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستان و ئازادکردنی ناوچەکان کرایەوە.



ھەر لە دیدارەکەدا ھەماھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پڕۆسەی ئازادکردنی مووسڵدا بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو ھەماھەنگییە کرایەوە.
bas news-
Top