چەمچەماڵ.. بکوژی گەنجێک دەستگیر کرا

چەمچەماڵ.. بکوژی گەنجێک دەستگیر کرا
درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە شارەدێی پرەمەگرون گەنجێک لەلایەن کەسێکەوە کوژراو دوای ھەڵاتنی بکوژەکە، لە چەمچەماڵ دەستگیر کرا.



بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری شارەدێی پیرەمەگرون بەوەکالەت،:"رووداوەکەی دوێنی شەوی 28-29/4/2017ی شارەدێی پیرەمەگرون، لە ئەنجامی دەمەقاڵێی ژمارەیەک ھاووڵاتی بووە، بەھۆیەوە تەقە دروست بووە، بە داخەوە گەنجێک بە ناوی (ئـ، ر) گیانی لەدەست داوە و کەسێکی تریش بریندار بووە".



بەڕێوەبەری شارەدێی پیرەمەگرون بەوەکالەت، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "دوای ئەوەی تەقەکەرەکە بەرەو چەمچەماڵ ھەڵدێت، لە چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی ھێزەکانی ئاسایش کردووە".



گوتیشی: "لەئێستا لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی سنوورەکەوە لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری رووداوەکە دەستی پێکردووە".
bas news-
Top