پەرلەمانتارێکی کورد هەوڵی سزادانی خەڵکی کوردستان دەدات

پەرلەمانتارێکی کورد هەوڵی سزادانی خەڵکی کوردستان دەدات



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە هەوڵی پەرلەمانتارێکی کورد دەکات کە هەوڵی داوە لەڕێگەی هاوپەیمانیی شیعەکانەوە، سزای خەڵکی کوردستان بدات.

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "ڕۆژی 25\4\2017 خەریکی داڕشتنی ڕاپۆرتێک بووین بۆ شەرمەزارکردن و ئیدانەکردنی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، پەرلەمانتارێکی کورد بۆ ڕۆژی دواتر لەگەڵ فراکسێونەکانی هاوپەیمانی نیشتیمانیی (شیعەکان) بڕگەیەکی زیاد کردبوو کە سزای خەڵکی کوردستان بدات، ئەویش بە ڕاگرتنی کاڵا و کەلوپەلی تورکی بوو بۆ هەریمی کوردستان".
پەرلەمانتارە کوردە لە درێژەدا گوتیشی: "لە کاتێکدا زۆربەی کاڵا و خۆراکی هەرێم لە تورکیاوە دێت، بەوەش گرانییەکی تەواو و قەیرانێکی تر دەکەوتە سەرشانی هاووڵاتیانی هەرێمی کورستان، بەڵام ئەو هەوڵەی ئەو پەرلەمانتارە و ئەو فراکسیۆنەشمان لە گۆڕ نا، دوای فشار ناوی پەرلەمانتارەکەم وەرگرت کە ماڵ و مندالی خۆی لە ئەورووپایە، بۆیە گوێی بە گرانی و قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان نییە".

bas news-
Top