كوردێك ده‌بێته توێژه‌ر و ڕاوێژكارى سه‌نته‌رێكى كۆمارییه‌كانى ئه‌مریكا
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆی سۆران، ده‌بێته ڕاوێژكار و توێژه‌رى سه‌نته‌رێكی ستراتیژی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له واشنتۆن و ڕاوێژ و توێژینه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوردستان و عێڕاق و سووریا، ئاماده ده‌كات.
د.نه‌هرۆ زاگرۆس، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆی سۆران بۆ كاروبارى زانستى، له ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فێسبووك، رایده‌گێنێت، جگه له كارى خۆم له زانكۆی سۆران، له ئێستا وه‌كو ڕاوێژكار و توێژه‌ر (Senior Fellow) له سه‌نته‌ری له‌نده‌ن (London Center)، كه سه‌نته‌رێكی ستراتیژی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له واشنتۆن كار ده‌كه‌م.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌م سه‌نته‌ره كاری ڕاوێژكاری و توێژینه‌وه بۆ كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس و حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ده‌كات، نووسیویه‌تى :" كاری منیش بریتییه له ڕاوێژ و توێژینه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوردستان و عێڕاق و سووریا".
bas news-
