نازم هه‌ركى: پێویسته خه‌ڵكى ناوچه كوردستانییه ڕزگاركراوه‌كان چه‌كدار بكرێن
نازم هه‌ركى، جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش وئهنجومهنه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند : " پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خه‌ڵكى ناوچه ڕزگاركراوه‌كان، له چوارچێوه‌ی هێزى پێشمه‌رگه‌دا چه‌كدار بكات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له ناوچه‌كانى خۆیان بكه‌ن، چونكه به حهشدكردنى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه، نه‌ك ته‌نها جێگاى مه‌ترسییه، به‌ڵكو كاره‌ساتیشه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، جه‌ختیشى كرده‌وه، كه " بهحهشدكردنى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه قابیلى قبووڵكردن نییه، چونكه ئه‌و ناوچانه به‌خوێنى هه‌زاران پێشمه‌رگه ئازاد كراون، هه‌میشه حهشدم به مه‌ترسی بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان زانیوه".
هێماى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك له پشتى ناونووسكردنى هاووڵاتییانى ئه‌و ناوچانه‌دا بێت، ئه‌وا كلتورى جاشایه‌تى زیندوو ده‌كاته‌وه و لێى قبووڵ ناكرێت.
نازم هه‌ركى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه له هه‌رێمى كوردستاندا هێز بۆ به‌رپاكردنى ئاشتى درووست ده‌كه‌ن نه‌ك بۆ شه‌ڕكردن، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ش كه ده‌درێت بۆ درووستكردنى بشێوى و ئاژاوه نانه‌وه‌یه، گوتیشی :" هه‌ر یه‌كێكیش شه‌ڕمان پێ بفرۆشێت ئێمه ئاماده‌ین به‌رگرى له خۆمان بكه‌ین".
bas news-
