عه‌بادى: هه‌وڵێك هه‌یه بۆ تێكدانى نێوانی كورد و عه‌ره‌ب
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هۆشدارى ده‌دات له هه‌ڵمه‌تێك كه ئامانج لێی تێكدانى نێوان عه‌ره‌ب و كورده، هاوكات ژماره‌یه‌ك له سیاسییه‌كان به به‌رگریكردن له ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش له مووسڵ، تۆمه‌تبار ده‌كات.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له وته‌یه‌كیدا له فێستیڤاڵێك بۆ یه‌كێتى و نیشتمانی ڕێكخرابوو، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 29ى نیسانى 2017) ڕای گه‌یاند :" هه‌ڵمه‌تێك هه‌یه، كه ئامانج لێی تێكدانى نێوان عه‌ره‌ب و كورده".
عه‌بادى، گوتی :" به كورد ده‌ڵێم، ئێوه وه‌ك هه‌موو هاوولاتیانی دیكه، هاوولاتى پله یه‌كی عێراقن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، حكوومه‌تى فیدڕاڵ ئامانجى درووستكردنى عێراقێكه كه هاووڵاتی تیایدا هه‌ست به جیاوازى نه‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی جه‌ختیشیكرده‌وه، كه داعش له ڕێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانه‌وه درۆ و چه‌واشه‌كارى بڵاو ده‌كاته‌وه و به‌شێك له سیاسییه‌كانیش پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن و به‌رگرییان لێده‌كه‌ن، داواشی له دانیشتووانى مووسڵ كرد، خۆیان ڕاده‌ستى ئه‌و چه‌واشه‌كارییانه نه‌كه‌ن".
bas news-
