٣٦ كەسی دیكەی ئێزدی لە چنگ داعش رزگار كران

 	 ٣٦ كەسی دیكەی ئێزدی لە چنگ داعش رزگار كران
بەڕێوەبەری كاروباری ڕفێنراوەكانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ٣٦ كەس لە چنگ تیرۆریستانی داعش رزگار كران.

(حوسێن قائیدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای پلانێكی توكمە و درێژ، ٣٦ كەس بە هاوكاریی نووسینگەكەمان، هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەكان و خێرخوازان لە چنگی داعش رزگار كران كە پێك هاتبوون لە منداڵ و ئافرەت و خەڵكی (تل بەنات و شنگال)ـن و ئێستایش لە شارۆچكەی شنگالن".

(قائیدی) گوتیشی: "ئەو رزگاركراوانە لە ناوچەیەكی دەوروبەری مووسڵ بوون و، بەردەوامیش دەبین لە زگاركردنی كەسانی دیكەی بارمتەی دەستی داعش".
kdp-
Top