"پەكەكە لە قوتابخانەكانی ڕۆژئاوا، منداڵان دەكاتە چەكدار"
(ئیسماعیل حەمۆ)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە چوار قوتابخانەی عاموودا پەكەكە بە چەك هەڵی كوتاوەتە سەر قوتابیان و ١٤ قوتابیی دەستگیر كردووە و دواتر بردوونیەتی بۆ لەشكری زۆرەملێ لەناو هێزەكانیان لە نزیك ڕەققە، ئێستایش ماڵباتی ئەو قوتابیانە بە دوای سۆراغی منداڵەكانیاندا دەگەڕێن و سەردانی ئاساییشی پەكەكەیان لە ڕۆژئاوای كوردستان كردووە، ئەوانیش هیچ قسەیەكیان لەو بارەیەوە نەكردووە و پێیان گوتوون منداڵەكانتان بە ویستی خۆیان چوون".
(حەمۆ) ئەوەیشی خستە روو، "ناسنامەی چوار لەو منداڵانە دیارە، لەوانە (ڕێزان محەممەد، دلۆڤان ئیسماعیل، بڵند عارف، شڤان شێخۆ حەمێ، عەبدولجەبار شیخۆ، كە برای شڤانە)، ئێستایش بەشێكی زۆری خەڵك لە ترسی پەكەكە ناوێرن منداڵەكانیان بنێرنە قوتابخانە و بەشێكیان بە ناچاری كاریان پێ دەكرێت".
kdp-
