عەرەفات كەرەم: پارتی زۆرینەی سیاسی ڕەت دەكاتەوە

 	 عەرەفات كەرەم: پارتی زۆرینەی سیاسی ڕەت دەكاتەوە
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، سێ ئاڕاستەی سیاسی لە عێراقدا هەیە، كە دەیانەوێت كورد بە یەكێك لەو سێ ئاڕاستە رازی بكرێت، یەكێكیش لەوانە زۆرینەی سیاسییە، كە پارتی ڕەتی دەكاتەوە.

(د. عەرەفات كەرەم)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتیی (نووری مالیكی)، پڕۆژەیەكیان ھەیە بە ناوی زۆرینەی سیاسییەوە كە دەیانەوێت سەركردایەتیی كورد یان چەند حزبێكی كوردستان بەو پڕۆژەیە رازی بكەن، ئەم زۆرینە سیاسییە بە لای كوردەوە قبووڵكراو نییە، چونكە بەسەر كورددا ھاتووە و وەك تۆڵەی سیاسی بەكاریان ھێناوە، وەكوو پارتی دیموكراتی كوردستانیش لەگەڵ زۆرینەی سیاسی نین، چونكە ئەمە وەك چەكێك بەكار دەهێنرێت، ھاوكات سەدرییەكان پڕۆژەیەكیان ھەیە و ئەویش ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانە و، ئێستا لەو پرۆژەیەیان ئالییەتێكیان داناوە لە دەرەوەی كۆمسیۆنەوە شەرعییەت بە دەزگایەكی دیكە بدەن بۆ ھەڵبژاردن و دەیانەوێت سەركردایەتیی كورد رازی بكەن".

(كەرەم) ئەوەیشی خستە روو، ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق كە (عەممار حەكیم) سەرۆكایەتی دەكات، ئەویش كۆكردنەوەی سەرجەم حزبەكانی عێراق لە چەند ھاوپەیمانەتییەك و پڕۆژەی ئاشتەوایی نەتەوەیی لە عێراقدا، پێشكەش كردووە.


kdp-
Top