"سەرۆكی هەرێمی پرۆڤنیلی کرواتیا هیوای سەربەخۆیی بۆ هەرێمی کوردستان خواست"
لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە یازدەیەمین كۆنگرەی لاوانی پارتی گەلانی ئەورووپا EPP)) لە برۆڤنیكی كرواتیا، كە ٢٥٦ لاوی نوێنەری وڵاتانی ئەورووپا تێیدا بەشدار بوون، (فەلاح حەسەن)، جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی دیموكراتی جیهان لە وتەیەكدا باسی گرنگیی كۆنگرەكە و كاریگەریی لەسەر ئایندەی لاوانی ئەورووپا كرد و هیوای خواست ئەندامانی نوێی سەركردایەتیی لاوانی پارتی گەلانی ئەورووپا لە ئاست تێڕوانین و چاوەڕوانیی لاوانی ئەورووپادا بن.
دەربارەی كاریگەرییەكانی ئەو كۆنگرەیە لەسەر ئایندەی سیاسیی كوردستان و لاوانی كوردستان، (فەلاح حەسەن) ڕایگەیاند: ''هەر دۆستایەتییەكی سیاسی لەگەڵ گەنجانی سیاسیی جیهان و ئەورووپا، ئایندەیەكی گەشی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت.''
لەو سەردانەیدا بۆ كرواتیا (فەلاح حەسەن) لەگەڵ (نیكۆلا دۆبرۆسلاڤیك)، سەرۆكی هەرێمی پرۆڤنیك كۆبوەەوە و هەردوولا باسیان لە بارودۆخی هەنووكەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی كوردستان و شەڕی كۆتاییهێنان بە تیرۆریستانی داعش و پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی هەرێمی كوردستان كرد و، وەك جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی دیموكراتی جیهان ڕایگەیاند: ''سەرۆكی هەرێمی پرۆڤنیك هیوای خواست كورد بە سەربەخۆییی خۆی بگات.''
kdp-
