لە ھەولێر بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک گەنجێک بووە قوربانی

 لە ھەولێر بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک گەنجێک بووە قوربانی
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری شوفرلیتی تایبەت، لەسەر رێگای سەرەکی ھەولێر - پیرمام لەسایدی بەھۆی خیرایی زۆرەوە لەشەقام دەردەچێت و خۆی بە ستوونی رێکلامی قەراغ شەقامەکە دەکێشێت و گیان لە دەست دەدا".

فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، رایگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 6:40 خولەکی بەیانی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری شوفرلێتی تایبەت، لەسەر ریگای سەرەکی ھەولێر – پیرمام، لەنزیک قوتابخانەی شویفاتی نێودەوڵەتییەوە، بەھۆی خیرایی زۆرەوە لەشەقام دەرچووە و خۆی بە ستوونێکی ڕێکلامەکان کێشاوە".

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ئەوەشی خستەڕوو: "لە ئەنجامی ئەم رووداوەدا، دەستبەجێ شوفێرەکە گیانی لە دەست داوە، تەنیا خۆشی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە".

گوتیشی: "شوێنەکە لە ڕووی ھاتوچۆوە ڕێکخراوە و ھیچ کیشەیەکی نییە کە ببیتە ھۆی کەوتنەوەی ئەم کارەساتە".







باسنیوز
Top