ھەولێر.. سێ قوتابی زانکۆ دەستگیر کران

 ھەولێر.. سێ قوتابی زانکۆ دەستگیر کران
قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سێ کەسیان دەستگیر کردووە کە خۆیان وەک کارمەندی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی ناساندووە.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، ڕایگەیاند: "نزیکەی کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی 28/4/2017 لەلایەن ھاووڵاتییەکەوە ئاگادار کراینەوە، کە دوو ئافرەت و پیاوێک لە گەڕەکەکانی بەختیاری، حاکماوا و گەڕەکی گوڵان، لە دەرگای ماڵان دەدەن، خۆیان وەک کارمەندی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی دەناسێنن و بە زۆر کەلوپەلی تەندروستیان پێ دەفرۆشن".

قایمقامی قەزای ناوەندی، ئەوەشی خستەڕوو: "دوا بە دوای ئەوە تیمەکانمان ھەر سێ کەسەکەیان دەستگیر کردووە، دواتر دەرکەوت کە خوێندکاری زانکۆن و بەمەبەستی کۆکردنەوەی پارە ئەو کارەیان ئەنجام داوە، ئێستاش پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، ڕەوانەی دادگا کراون".








باسینوز
Top