چەمچەماڵ.. بکوژی گەنجێک دەستگیر کرا
بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری شارەدێی پیرەمەگرون بەوەکالەت، ڕایگەیاند:"رووداوەکەی دوێنی شەوی 28-29/4/2017ی شارەدێی پیرەمەگرون، لە ئەنجامی دەمەقاڵێی ژمارەیەک ھاووڵاتی بووە، بەھۆیەوە تەقە دروست بووە، بە داخەوە گەنجێک بە ناوی (ئـ، ر) گیانی لەدەست داوە و کەسێکی تریش بریندار بووە".
بەڕێوەبەری شارەدێی پیرەمەگرون بەوەکالەت، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "دوای ئەوەی تەقەکەرەکە بەرەو چەمچەماڵ ھەڵدێت، لە چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی ھێزەکانی ئاسایش کردووە".
گوتیشی: "لەئێستا لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی سنوورەکەوە لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری رووداوەکە دەستی پێکردووە".
باسنیوز
