سوپای تورکیا چەکدارانی پەکەکە لە دوو ناوچەی جیاواز بۆردومان دەکات
بەپێی بەیاننامەیەکی سوپای تورکیا، کە رۆژی شەممە 29.4.2017 بڵاوی کردووەتەوە، کاتژمێر 7:10 خولەکی سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی 28.4.2017 و بۆ ماوەی 20 خولەک، چەکدارانی پەکەکە لە گوندەوارەکانی شاری سەمسوور (ئادیامان) لە باکووری کوردستان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کراون.
هەروەها کاتژمێر 8:30 خولەکی ئێوارەی هەمان رۆژ و بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بارەگاکانی پەکەکەیان لە ناوچەی سنەحت _ هەفتانین لە نزیک شاری زاخۆ لە باشووری کوردستان بۆردومان کردووە.
هەروەک سوپای تورکیا رایگەیاندووە، لە بۆردومانەکەی گوندەوارەکانی سەمسوور هەشت چەکداری پەکەکە گیانیان لەدەست داوە و شەشی دیکەش لە ناوچەی هەفتانین گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
