ئەگەر هەیە ھێزی ھاوپەیمانان لە شنگال جێگیر بکرێن
جەمال مورتکە، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە محیوەری گوێڕ گوتی: "رەنگە دوای شەڕی مووسڵ، ھێزی ھاوپەیمانان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان جێگیر بکرێن لەو بڕیارەدا ھەرێمی کوردستان قازانج دەکات، چونکە گەرەنتی ھەیە و ئەم گەرەنتییەش درێژخایەن دەبێت، چونکە ڕەنگە رێککەوتنی بەدواوە بێت".
ئەو فەرماندەیەی ھێزی پێشمەرگە گوتیشی: "ئەمڕۆ ھاوپەیمانان و ئەمریکا بڕیاریان داوە ھێز لە سنووری سووریا و تورکیا جێگیر بکەن بۆ ئەوەی پێکدادان لە نێوان پەکەکە و تورکیا ڕوو نەدات، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ھێزی ھاوپەیمانان لە سنووری شنگالیش جێگیر بکرێت و رێگە بە جووڵەی پەکەکە نەدرێت، چونکە ئەمریکا نایەوێت شنگال ببێتە مەترسی بۆ سەر ناوچەکە و ڕەنگە ئەو ھێزە جێگیر بکرێت"
باسنیوز
