چەکداری پەکەکە لە نێوان شنگال و مەخموور جموجۆڵ دەکەن
بەپێی زانیارییەکان کە لە مەخموورەوە دەستی کەوتووە، لە ناو مەخموور و چەند ناوچەیەکی کەمپی کوردانی باکوور لە مەخموور (کە ئێستا پەکەکە دەستی بەسەردا گرتووە)، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) مەشق بە منداڵان دەکات و چەکداریان دەکات. هاوکات ئەو منداڵانەی کە لە توانای چوونیان بۆ مۆڵگە و بەرەکانی شەڕ هەیە، لەژێر ناوی کەسانی مەدەنییەوە، بۆ شنگال و لەوێشەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێردرێن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لەو منداڵانە لە کۆمەڵگەی (خانەسۆر) لە سنووری شاری شنگال بیندراون. جگە لەوەی دوای بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە شنگال، تەرمێک یەکێک لەو کەسانە بووە لە بۆردومانەکەدا گیانی لەدەست داوە و دانیشتووی کەمپی مەخموور بووە.
لەمبارەیەوە ملازم کارزان حوسێن، بەڕێوەبەری بنکەی ئاسایشی مەخموور، زانیاریی چەکدارکردن و مەشقکردن بە منداڵانی لەلایەن پەکەکەوە پشتڕاست کردەوە ڕاگەیاند: حاڵەتی چەکدارکردن و مەشقکردن بە منداڵان لە لایەن پەکەکە هەیە و لە کەمپی مەخموور و شوێنەکانی دیکەش، کاریان لەسەر دەکرێت“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەشێک لە چەکدارانی پەکەکە، لە شنگالەوە بۆ کەمپی مەخموور و لە کەمپەکەشەوە بۆ شنگال لە جموجۆڵدان.
باسنیوز
