سەرکردایەتیی یەکێتی پرسی ڕیفراندۆم تاوتوێ دەکات
بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی ناو سەرکردایەتیی یەکێتییەوە دەستی کەوتووە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.
هاوکات سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، حاکم قادر حەمەجان وەک گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی دەست نیشان بکرێت.
باسنیوز
