قایمقامی هەولێر: هەموو ساڵێک حاڵەتی زیادبوونی نرخ لە بازار ڕوو دەدات و ئەوەش کاتیە

 قایمقامی هەولێر: هەموو ساڵێک حاڵەتی زیادبوونی نرخ لە بازار ڕوو دەدات و ئەوەش کاتیە
قایمقامی ناوەندیی پارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد، هێشتا بەرهەمی تەماتەی خۆماڵی نەهاتووەتە بازارەکان، بۆیە نرخی تەماتە گران بووە.



نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندیی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند: "نرخی برنجی هیندی و تەماتە لە بازاڕەکاندا زیاد بووە، ئێمەش ئاگامان لەوەیە و بەدوواداچوونمان بۆ کردوە، بەڵام بەرهەمەکان لە شوێنی خۆیان نرخیان زیاد بووە، ئەوەش شتیکی کاتییە".



قایمقامی ناوەندیی پارێزگای هەولێری ئاشکرای کرد، کە هەموو ساڵێک ئەم کێشەیە ڕوودەدات، لەبەر ئەوە چاوەڕوانی بەرهەمی تەماتەی خۆماڵی دەکرێت، تا ئەو کیشەیەش چارەسەر بکرێت.



لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو نرخی هەندێ بەرهەم و میوە و بەتایبەت تەماتە لە بازرەکانی هەرێمی کوردستان بەرز بوونەتەوە، بە جۆرێک تەماتە بووەتە کیلۆیە بە دوو هەزار دینار و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانیی هاووڵاتیان.






باسنیوز
Top