بێگەرد تاڵەبانی: واژۆی عزەت سابیر تەنها و تەنها هەڵوێستی خۆیەتی
بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە، فراکسیۆنەکەیان هیچ داوایەکیان ئاراستەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا نەکردووە.
سەبارەت بەو نامەیەی بە "ئابڕووبەر" ناودەبرێت و بە ناوی یەکێتی و سێ لایەن و فراکسیۆنی دیکەوە ئاراستەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا کراوە، کە عزەت سابیر، پەرلەمانتاری یەکێتی واژۆی کردووە، بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاندووە، ”ته‌نها و ته‌نها هه‌ڵوێستی خۆیه‌تی وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان و هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی یه‌كێتی نییە“.
باس‌نیوز
