بێگەرد تاڵەبانی: واژۆی عزەت سابیر تەنها و تەنها هەڵوێستی خۆیەتی

بێگەرد تاڵەبانی: واژۆی عزەت سابیر تەنها و تەنها هەڵوێستی خۆیەتی
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ئەو پەرلەمانتارەی بە ناوی فراکسیۆنی یەکێییەوە نامەی ئاراستەی پەرلەمانی ئەوروپا، کردووە، تەعیر لە رائ حزبەکەی ناکات.



بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە، فراکسیۆنەکەیان هیچ داوایەکیان ئاراستەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا نەکردووە.



سەبارەت بەو نامەیەی بە "ئابڕووبەر" ناودەبرێت و بە ناوی یەکێتی و سێ لایەن و فراکسیۆنی دیکەوە ئاراستەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا کراوە، کە عزەت سابیر، پەرلەمانتاری یەکێتی واژۆی کردووە، بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاندووە، ”ته‌نها و ته‌نها هه‌ڵوێستی خۆیه‌تی وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان و هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی یه‌كێتی نییە“.







باسنیوز
Top