لە سه‌یدسادق پۆلیس 26 هاووڵاتى ده‌ستگیر کرد
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى، ده‌ستگیركردنى 26 هاووڵاتیی به‌هۆى ڕاوى نایاسایی و سه‌رپێچی جۆراوجۆره‌وه له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سه‌ید سادقه‌وه ڕاگه‌یاند.
عه‌قیدى پۆلیس هێمن كه‌مه‌رخان ئه‌فه‌ندى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند "به‌هۆى وه‌رزى گه‌رادانان و زۆربوونى ماسییه‌وه، ماوه‌ى مانگێكه ڕاوى ماسی قه‌ده‌غه‌كراوه و له‌وماوه‌یه‌شدا له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سه‌ید سادقه‌وه توانراوه 26 هاووڵاتى له‌سه‌ر دیارده‌ى جۆراوجۆر ده‌ستگیركراون".
گوتیشی "له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌یه‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 3 ئامێرى بیر هه‌ڵكه‌ندن و 7 ماتۆڕ و 28 تۆڕ و 7 قولاپ و 19 كیلۆ ماسی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 21 ماسی قه‌باره جیاواز له تۆڕه‌كان لێكراونه‌ته‌وه و دووباره خراونه‌ته‌وه ناو ده‌ریاچه‌كانه‌وه".
دوێنێ 27/4/2017 له هه‌ڵمه‌تێكى دیكه‌ى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سه‌یدسادق دا 4 هاووڵاتى له‌كاتى ڕاوى نایاساییدا ده‌ستگیركران.
bas news-
