نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆگان كۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆگان كۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە لوتكەی 2017ی ئیستانبوڵی ئەنجوومەنی ئەتڵەنتیك، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوونەوە.


بە پێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، لە كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی نیگەرانییەكانی هەرێمی كوردستان لەبارەی بۆردومانكردنی پێشمەرگە لە شنگال گەیاندە سەرۆك كۆماری توركیا، لە بەرامبەریشدا رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا پرسە و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە نێچیرڤان بارزانی و راشیگەیاند كە رووداوەكە ئەوانی زۆر نیگەران كردووە و بە هەڵە بارەگای پێشمەرگە بۆردومان كراوە.


لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە كرا، هەروەها رەوشی ناوچەكەش بە گشتی تاوتوێ كرا.
bas news-
Top