جۆن دۆریان: داعش تەنها كونجێكی بچووكی مووسڵی بەدەستەوە ماوە
جۆن دۆریان گوتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند كە هێزە ئەمنیەكانی عێراق لە پرۆسەی كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی شاری مووسڵدا گەیشتوونەتە قۆناخێكی هەستیار و داعش كونجێكی بچووكی لای راستی شارەكەی بەدەستەوە ماوە.
دۆریان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەش كرد كە چەكدارانی داعش تەنها لە ناوچەیەكی بچوك لە بەرەی راستی شارەكە ماون و لەو ناوچەیەش كە دوایین پێگەیانە بەرگرییەكی سەخت دەكەن.
جۆن دۆریان گوتیشی بوونی هاووڵاتییانی سڤیل لە بەرەی راست تەحەدیەكی گەورەن و چەكدارانی داعش وەك قەلغانی مرۆیی بەكاریان دەهێنێ و هەر ئەوەشە كە بووەتە رێگر لە بەردەم خێرایی پێشڕەوییەكانی هێزە عێراقیەكان.
هاوكات گوتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش جەختیشی لەوە كردەوە كە چەكدارانی داعش هیچ بژاردەیەكیان جگە لە خۆرادەستكردن یاخود كوژران لەبەردەم نەماوە.
bas news-
