نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه
رۆژنامه‌ی حوورییه‌تی توركی له زاری سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه (ئه‌ردۆغان ) ئه‌مرۆ كاتژمێر 16:00 پێشوازی له (نێچیرڤان بارزانی) ده‌كات.
(ئاشتی هه‌ورامی) وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی (نێچیرڤان بارزانی) و (ئه‌ردۆغان) ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تله‌نتیك له ئیستانبوڵه كه تایبه‌ته به پرسه‌كانی وزه، ئابووری، دارایی و ئه‌منی ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌م كۆڕبه‌نده‌دا، سه‌رۆككۆماری توركیا به توندی هێرشیكرده سه‌ر (به‌شار ئه‌سه‌د) و به مرۆڤكوژ ناوی برد و به هۆكاری ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی سوریای زانی.
(ئه‌ردۆغان) له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، "دروستبوونی ده‌وڵه‌ت له باكووری سووریا قبووڵ ناكه‌ین، كه ئاماژه‌یه‌كه به رۆژئاوای كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده له‌م به‌شه‌ی كوردستان.
له باره‌ی عێراقیش، سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌وه‌ی له عێراق رووده‌دات، ئاینزاییه و ئه‌م وڵاته به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.
kdp-
