فراكسیۆنى پارتى: ئه‌و شانده كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ڕێكخراوه.. په‌یوه‌ندیی به په‌رله‌مانه‌وه نیه
(د. محه‌ممه‌د عه‌لى یاسین)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتى، "له سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه گوایه شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی برۆكسل و باره‌گای په‌رله‌مانی ئه‌ورووپایان كردووە، ئه‌م به‌رێزانه هه‌روه‌ك له وێنه‌كانیان دیاره ته‌نانه‌ت له ڕووی پرۆتۆكۆڵه‌وه وێنه‌ی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاری كوردستان ده‌شێوێنن، نامه‌یه‌كیان بڵاو بووته‌وه كه گوایه داوای پشتگیری له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن و به حیساب به ئینگلیزی نووسیویانه، كه‌چی سه‌راپای پڕه له هه‌ڵه و چه‌وتی زه‌قی وه‌ها كه له نووسینی كه‌سانی خوێنده‌وار ناچێت."
وته‌بێژى فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشى، "ئه‌م شانده كۆبوونه‌وه‌كانییان له‌لایه‌ن هه‌ندێك له رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه له برۆكسل رێكخراوه و به‌رده‌وام نوێنه‌ری ئۆفیسی ئه‌وان له گه‌ڵیاندایه، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر شاندی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان بێت، ئه‌وكاته نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له گه‌ڵیان ده‌بوو، بۆیه ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به شاندكردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه نیه و نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مان ناكات، نوێنه‌رایه‌تی فراكسیۆنه‌كانیش ناكات و، بەبێ ئاگاداریى سەرۆكایەتی پەرلەمان و رێكارە یاساییەكانی گەشتكردنی پەرلەمانتاران ئەم سەردانەیان ئەنجامداوە.
kdp-
