مێردمنداڵێك لە كەركووك خۆی خنكاند
مێردمنداڵەكە تەمەنی 14 ساڵ بووە و لەنێو ماڵی خۆیاندا لە گوندی ساری تەبەی باشووری رۆژهەڵاتی كەركووك خۆی خنكاندووە و دەمودەست گیانی لەدەست داوە.
هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمەكەیان بۆ پزیشكی دادوەری گواستووەتەوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.
جێی باسە لە ماوەی ئەمساڵدا لەنێو پارێزگای كەركووك، ژمارەیەكی بەرچاوی رووداوی خۆكوشتن هەبووە، لەوانەش دوو ڕووداوی خۆكوشتن لەنێو كەمپەكانی پەنابەران.
باسنیوز
