مێردمنداڵێك لە كەركووك خۆی خنكاند

 مێردمنداڵێك لە كەركووك خۆی خنكاند
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەك لە پارێزگای كەركووك خۆكوشتنی مێردمنداڵێكی لە باشووری رۆژهەڵاتی شارەكە راگەیاند.

مێردمنداڵەكە تەمەنی 14 ساڵ بووە و لەنێو ماڵی خۆیاندا لە گوندی ساری تەبەی باشووری رۆژهەڵاتی كەركووك خۆی خنكاندووە و دەمودەست گیانی لەدەست داوە.

هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمەكەیان بۆ پزیشكی دادوەری گواستووەتەوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.

جێی باسە لە ماوەی ئەمساڵدا لەنێو پارێزگای كەركووك، ژمارەیەكی بەرچاوی رووداوی خۆكوشتن هەبووە، لەوانەش دوو ڕووداوی خۆكوشتن لەنێو كەمپەكانی پەنابەران.













باسنیوز
Top