ئه‌شواق جاف: به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدڕاڵ ئه‌مساڵ ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌درێت
د. ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕای گه‌یاند :" هه‌رێمى كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ڕیفراندۆم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ‌دا ده‌كرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، گوتیشی :" ده‌بێت ماوه‌ى ئه‌و گفتوگۆیانه دیارى بكرێت و هاوشێوه‌ى گفتوگۆكانى ڕابردوو نه‌بێت كه 13 ساڵ درێژه‌یان كێشا و تائێستاش دۆسێكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه، كه حكوومه‌تى به‌غدا ناتوانێت ڕێگرى له ڕیفراندۆمى كوردستان بكات، چونكه مافێكى ده‌ستووری و یاساییه و مافه‌كانى مرۆڤی جیهانى دووپاتی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه".
دواجار ئاشكراى كرد، كه ڕیفراندۆم له‌مساڵدا ده‌كرێت
bas news-
