بکوژی ژن و مێردەکە دەستگیر کرا
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى پۆلیسی هه‌ولێر، بكوژى ژن و مێرده‌كه‌ى هه‌ولێر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه و دانیشى به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت :" شەوی ڕابردوو کاتژمێر (٤:٣٠) پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە شاره‌دێی پیرزین، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا هاوڵاتی (س. ا. ع ) هەڵساوە بە کوشتنی ژن و مێردێک".
بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکان خەڵکی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستانن و لە گەڕەکی زێڕین لە شاری هەولێر نیشتەجێ بوون، درەنگانی شەوی چوارشەممە 26.4.2017، لەلایەن دراوسێکەیان کە "پۆلیسی ھاتوچۆیە"، لە سەربانەوە چووەتە خوارەوە و 17 گوللـەی تەفاندووە و لە ئاکامدا ژن و مێردەکەی کوشتووە و هێزە ئەمنییەکان دەستگیریان کردووە.
به‌پێی ڕاگهیاندراوهكهى پۆلیس، پیاو و ژنه كوژراوه‌كه ناوەکانیان (سەیدۆ محمد گوڵین) تەمەن (24) ساڵ و (ئەمەل جمیل نجمی) تەمەن (21) ساڵ‌و، پۆلیس هەڵسا بە دەستگیر کردنی تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى و دانیناوه بە ئه‌نجامدانى تاوانەکەی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەشى بۆ کرایەوە.
bas news-
