كه‌ركووك.. به‌رپرسی تۆڕى هه‌واڵگرى داعش ده‌ستگیركرا
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی شار و شاره‌دێكانى كه‌ركووك، شه‌وى ڕابردوو له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنیندا له شارى كه‌ركووك سێ چه‌كدارى داعش ده‌ستگیركران كه یه‌كێكیان به‌رپرسی تۆڕى هه‌واڵگرى رێكخراوه‌كه و یه‌كێك دیكه‌یان له شاره‌دێى ڕییاز، به‌رپرسی تۆڕه میدیاییه‌كانى ئه‌و ڕێكخراوه بووه .
" كاتژمێر 11 ى شه‌وى ڕابردوو 26 له‌سه‌ر 27/4/2017 له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنینى هێزه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی شار و شاره‌دێكانى كه‌ركووكدا سێ داواكراو به‌پێى ماده‌ى 4 ى تیرۆر ده‌ستگیركران".
ئاماژه به‌وه دراوه، كه یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان به‌رپرسی تۆڕى هه‌واڵگرى ڕێكخراوى داعش و یه‌كێكیان له شاره‌دێى ڕییاز به‌رپرسی تۆڕه میدیاییه‌كانى ڕێكخراوه‌كه بووه و ئه‌وى دیكه‌ش یه‌كێك بووه له چه‌كداره دیاره‌كانى ئه‌و ڕێكخراوه و له‌دژى هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شدارى شه‌ڕه‌كانى (فه‌تحه و زاڵگه‌ى عواشره) ى كردووه ".
bas news-
