فڕۆكه‌كان 16 سركرده‌ى داعشیان له به‌عاج كوشت
له هێرشێكى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا، 16 سه‌ركرده‌ى داعش له خۆرئاواى شارى مووسڵ، كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ڕای گه‌یاند :" فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، بۆردوومانى شارى به‌عاجى له خۆرئاواى مووسڵ كرد، كه بنكه‌كانى داعشیان كرده ئامانج، له ئاكامدا 16 سه‌ركرده‌ى داعش كوژران.
هه‌ر له هه‌مان ناوچه‌دا، فڕۆكه‌كان جبه‌خانه‌یه‌كی داعشیان بۆردوومان كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله، كوژرانى 11 چه‌كدارى داعش و له‌ناوبردنى شه‌ش ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و سێ میوانخانه‌ى داعشى له ناوچه‌ى متێبیجه له نێوان هه‌ردوو پارێزگاى دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، ڕاگایند.
bas news-
