لە كه‌ركووك 63 تیرۆریستی سەر بە داعش دەستگیر كران

لە كه‌ركووك 63 تیرۆریستی سەر بە داعش دەستگیر كران

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لە كه‌ركووك بۆ سه‌ر چوار كه‌مپی جیاوازی ئاواره‌كان، 63 چه‌كداری سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كران.


له‌ چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزەکانی ئاسایشی كەركووك بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كانی له‌یلان1، له‌یلان2، نادراوە و باوا كه‌ ئاواره‌كانی تێدا ده‌مێننه‌وه‌، 63 چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كراون.


به‌هۆی ئه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ن، ژماره‌یه‌كی زۆری مه‌ده‌نی ئاواره‌ی كه‌ركووك بوون و له‌ رێگه‌ی دیمه‌نی ئاواره‌كانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووە كه‌ ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دزه‌یان كردووه‌ته‌ ناو ناوه‌ندی شاری كه‌ركووكه‌وه‌.


غه‌سان رەشید گوتەبێژی ئاسایشی كەركووك رایگەیاند پشتیوانی گرنگیان له‌ هاووڵاتیان و ئاواره‌كان وه‌رگرتووه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌كداره‌ تیرۆریسته‌كان و گوتیشی "پێدانی زانیاری لەلایەن ئاواره‌كانەوە گرنگ بوو بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كان".
bas news-
Top