کێلی گۆڕی شەهیدانی كیمیابارنى ههڵهبجه دەشکێن
حیکمەت فائیق، ئەندامی دەستەی باڵای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ،:" ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/4/2017) ، سەردانی مەزاری شەهیدانم کرد، ژمارەیەکی زۆر له گۆڕی شەهیدانم بینی کێلەکانیان شکابوون و ژمارەیەکی دیکەش درزیان تێكهوتووه، هۆکاری شکانی کێلەکان و درزبردنیشیان دەگەڕێتەوە بۆ کۆنی پڕۆژەکە، چونکە بەهۆی ساردی و گەرماوە کێلەکان کۆن بوون و شکاون".
هەروەها گوتی :" مەزاری شەهیدان سمبوولی هەڵەبجەیە و ڕۆژانە چەندین میوانی ناوخۆ و بیانی سەردانی دەکەن، بۆیە ناکرێت هەروا کێلی گۆڕەکان بشکێن و ئاوڕی لێ نەدرێتەوە".
ئەو ئەندامەی دەستەی باڵای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ، گوتیشی : " پێویستە بە زووترین کات ئەو گۆڕستانە نۆژەن بکرێتەوە، چونکە ئەگەر فریای نەکەون سەرجەم گۆڕەکان دەشکێن و سیمیایەکی ناشیرین بەهەڵەبجە دەدات"
bas news-
