لە كەركووك 10 داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر كران

 	 لە كەركووك 10 داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر كران
- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ڕایدەگەیێنێت، لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە نێوشاری كەركوك و دەرووبەری، (10) ‌داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر كران و، سێ تیرۆریستی دیكەیش سزای 15 ساڵ زیندانییان بۆ دەرچوو.

عەمید (سەرحەد قادر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، " لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا، دوای بوونی زانیاری توانیمان وەكو پۆلیسی قەزا و ناحیەكان، لە ناوشاری كەركووك (3) كەسی داواكراو دەستگیر بكەین بەپێی ماددەی (4)ـی تیرۆر، كە چەكداری داعش بوون بە ناوەكانی (ع.ع.ك.ز) كە بەرپرسی تۆڕی ئەنتەرنێتی تیرۆریستانی داعش بووە. (ی.ق.م.ز)ـیش یەكێك بووە لە چەكدارانی داعش و بەشداریی شەڕەكانی (فەتحە و بازگەی عەواشیرە)ـی كردووە دژی هێزە ئەمنییەكان و، (ن.م.خ.م)ـیش بەرپرسی كۆمپیوتەری داعش بووە لە ناحیەی ریاز".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ڕاشیگەیاند، " چەند رۆژێك لەمەوبەر، ژمارەیەك بۆمبی چێنراو لە سنووری قەزای دووبز و ناحیەی سەركەران بە بۆرییە نەوتییەكان و هێزی پێشمەرگە و پۆلیسی ئەو سنوورەدا تەقیونەتەوە، بۆیە بەرەبەیانیی ئەمرۆ پێنج شەممە هەستاین بە پشكنینی گوندەكانی (بایحەسەن و عەزیزیە و قەرەچەم و دركە عەرەب) لە سنووری قەزای دووبز و ناحیەی سەرگەران و، لە ئەنجامدا (7) كەسی داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر كران".

عەمید (سەرحەد) ئاماژەیشی دا، "لە مانگی (10/2016)ـدا، چوار تیرۆریستمان دەستگیر كرد، كە دواتر لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەركووكەوە هەریەكەیان بۆ ماوەی 15 ساڵ سزا دران، بە ناوەكانی ( م.ع.خ) و ( و.گ.خ ) و (ێ.ح.س) و ( و.ع.ح.ن)".
kdp-
Top