ئه‌و هه‌واڵه‌ی بازرگانانی هه ريم چاوه‌رێیان ده‌كرد
به‌ڵام دواجار به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌سه‌ر ده‌نگۆیانه هاته ده‌نگ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له په‌یجی تایبه‌تی گومرگی گشتی بڵاوكرده‌وه ،له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هه‌موو ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه كه چیمه‌نتۆ فه‌رمی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرابێت
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌یه
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێمه‌وه
دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌والێك له چه‌ند ناوه‌ندێكی ڕاگه‌یاندنه‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ هاورده‌كردنی ( چیمه‌نتۆی فه‌ل ) به مه‌رجێك ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق بكرێت
وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ به هه‌موو لایه‌ك ڕاده‌گه‌ینین كه ئه‌م هه‌واڵه ناڕاسته و بڕیاری له‌وجۆره‌ش نه‌دراوه، دووپاتیش ده‌كه‌ینه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم سووره له‌سه‌ر قه‌ده‌غه كردنی چیمه‌نتۆی فه‌ل و ئێمه‌ش وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ پاپه‌ندین به بریاری قه‌ده‌غه كردنیه‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرك
ئاریان ته‌حسین
