لەوانەیە عه‌بدوڵڵا گویل ببێته سه‌رۆكی پارتی سه‌عاده‌ت
ته‌مه‌ل كه‌ره‌مۆلائۆغلو سه‌رۆكی ئێستەی پارتی سه‌عاده‌تی توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه ده‌رگای ئه‌وان واڵایه بۆ هه‌موو ئه‌ندامی پارتێك كه بیه‌وێ بێته ناو پارتی سه‌عاده‌ته‌وه.
گوتیشی "ئێمه رێگه له هیچ كه‌سێك ناگرین ئەگه‌ر بیه‌وێت ببێته ئه‌ندام له پارته‌كه‌مان، چونكه پێشتریش ئه‌ندامی چه‌ند پارتێكی سیاسی روویان له ئێمه كردووه و ئێستە له ریزی ئێمه خه‌بات ده‌كه‌ن".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا عه‌بدوڵڵا گویل ده‌بێته سه‌رۆكی پارتی سه‌عاده‌ت، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه ناو ئه‌و پارته؟ گوتی "بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری پارته‌كه‌مان و هه‌روه‌ها له كۆنگره‌دا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".
باسنيوز
