خانه‌قین ..ئه‌و ئافره‌ته‌ى سێ مانگ پێش ئێستا به بلۆك كوژرا ته‌رمه‌كه‌ى نهنێژاوه
موقه‌ده‌م موشتاق فه‌تحوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى به‌ختیارى له‌شارى خانه‌قین، ڕاىگه‌یاند :" ڕۆژى 7ى2ى 2017 پاش ئاگاداركردنه‌وه‌مان له بوونى ته‌رمى ژنێك له نێو زێرابێكى گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى خانه‌قین، ته‌رمه‌كه‌یمان ده‌رهێنایه‌وه و ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى دیاله‌مان كرد ".
گوتیشى :" له‌وكاته‌دا ئێمه هه‌شت پشكنینمان بۆ نووسى، كه پێویسته بۆ جه‌سته‌ى ئه‌و ئافره‌ته بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامى ته‌واوى پشكنینه‌كان ده‌رنه‌چوون، به‌وهۆیه‌شه‌وه ته‌رمى ئه‌و ژنه نه‌نێژراوه".
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى به‌ختیارى له‌شارى خانه‌قین، گوتیشی :" تاوه‌كو ئێستا كه‌س نازانێت ئه‌و ژنه ناوى چییه و كێیه، كه‌سیش سكاڵاى تۆمار نه‌كردووه یان سه‌ردانمان بكات بڵێ كچێكمان ونبووه ".
به‌پێى گوته‌ى پۆلیس، پێش ئه‌وه‌ى فڕێبدرێته زێرابهكهوه به بلۆك كوژرا بوو، پۆلیسیش ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند كه ته‌مه‌نى له‌نێوان 25 بۆ 30ساڵدایه .
باس‌نیوز
