وەزیری پەروەردە دوو قوتابخانەی نوێی کە لە لایەن خێرخوازانەوە دروست کراون کردەوە

 وەزیری پەروەردە دوو قوتابخانەی نوێی کە لە لایەن خێرخوازانەوە دروست کراون کردەوە
لە هەڵمەتی ئەو قوتابخانانه‌ى کە لە هەرێمی کوردستان و لە گوند و شار و پارێزگاکان لە لایەن خێرخوازانەوە دەست به‌درووستكردنیان كراوه‌، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی (۲٠۱۷/٤/۲۷)، وزیری پەوەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو قوتابخانەی نوێی لە پایتەختی کوردستان و لە گرووپەکانی (زین) و (ئیتالی ۲) کردەوە.

قوتابخانەکانی (زین) و (بەهێز)، ئەو دوو قوتابخانە بنەڕەتییە بوون کە لە لایەن خێرخوازانەوە دروست کرابوون و لە کردنەوەیاندا چەندین چالاکی هونەری و کلتووری و موزیکی لە لایەن ستافی قوتابخانەکانەوە و بە هاوکاری بەشی چالاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئامادە کرابوون، پێشکەش کران.

کردنەوەی ئەم قوتابخانانە لە پاش هەڵمەتی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ئه‌و قوتابخانانە دێت لە هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی پەروەردە ڕای گەیاندووە و لە ماوەی حەفتەی ڕابردوو وەزیری پەروەردە زیاتر لە (۱٠) قوتابخانەی کردووەتەوە سەرەڕای چەندین قوتابخانەی دیکە کە لە لایەن پارێزگاری پارێزگاکان و بەڕێوەبەری پەروەردەکانەوە کراوەتەوە.







باسنيوز
Top