تاقیكردنه‌وه‌ى ڕاهێنان له وانه‌ى عه‌ره‌بى به پۆلى 12ى ئاماده‌یى ده‌كرێت
یوسف ناوده‌شتى، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه ڕاىگه‌یاند : " به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه په‌رتووكى زمانى عه‌ره‌بى پۆلى 12ى ئاماده‌یى بۆ ئه‌مساڵى خوێندن، نوێیه و تاقیكردنه‌وه‌ى وزارى تێدا ده‌كرێت، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بڕیارى داوه كه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى ڕاهێنان له‌و په‌رتووكه به قوتابیانى پۆلى 12 ئه‌نجام بدات".
گوتیشى :" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كاتژمێر 9 ى به‌یانى ڕۆژى سێشه‌ممه 2 ى ئایار دیارى كراوه كه قوتابیان له قوتابخانه‌كانى خۆیاندا ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ئه‌نجام بده‌ن.
باسى له‌وه‌شكرد، كه پرسیاره‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ئه‌زمونه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دانراون و دواى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش، ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن مامۆستاى قوتابخانه‌كه‌وه ده‌پشكندرێت و ئه‌نجامه‌كه‌ش ته‌نها بۆ ڕاهێنانه و ناچێته سه‌ر نمره‌ى قوتابییه‌كه.
باس‌نیوز
