سەرکردەیەکی پارتی: گۆڕان فشارى خستووهته سهر یهكێتى بۆ دوورخستنهوهى له پرسى ڕیفراندۆم
نەجات حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند :" لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، کۆمیتەی هاوبەشی ڕیفراندۆممان دروستکردووە و بڕیارە لەگەل حزبەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بەردەوامی به گفتوگۆ بدیەن".
ئاشكراشیكرد، كه تەنها بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامی لە گەڵ ئەوەدا نین بەشداری لەو کۆمیتەیە بکەن و مەرجیان هەیە، گوتیشی: " بزووتنەوەی گۆڕان خۆی لە پرسی ریفراندۆم دەدزێتەوە و پاساو دەهێنێتەوە، بۆیە دەیەوێت بەهەر جۆرێک بێت خۆی لەو پرسە لابدات و ئیستاش دەستەیەکی فشاریایان درووست كردووه بۆ ئهوهىی لە پارتی و پرۆژەی ریفراندۆم دوورى بخهنهوه".
ئهو سهركردهیهی پارتى، گوتیشی :" گۆڕان پێی ناخۆشە پارتی و یەکێتی بەیەکەوەن و دەیهوێت پەیامێک بداته یەکێتی و پێی بڵێت بەبێ رێککەوتنی نێوانمان دۆخی سیاسیتان، خراپ دەبێت".
باسنیوز
